بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چوار کەس لە بازاریەکانی شاری بۆکان بە ناوەکانی “سەید ئەسعەد یوسفی” تەمەن 65 ساڵ ، “تاهیر ئەمانی” تەمەن 52 ساڵ، “مستەفا رۆشەنی” 55 ساڵ و “قارەمان لوتفی” تەمەن 40 ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ رۆژی چوار شەممە" 27ی سێپتێمبێری 2023" ئەم چوار شارۆمەندە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە بەبێ فەرمانی دادگا لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .