لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لەم رۆژانەدا محەممەد زەند کەریمی مێرمنداڵی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی “بڵواناوا” سەر بە دێولان ، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ئەم مێر منداڵە لە لایەن هێزەکانی سوپاوە بە بەکار هێنانی تووندوتیژی دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٨ ساڵانە بەردەست نیە .