هانا ؛ رۆژی شەممە “١٦ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣” شارۆمەندێک بە ناوی ” موجتەبا دێهقانی ” خەڵکی ئاوایی “خریلە”ی سەر بە شاری قوروە ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
هەر وەها لە رۆژانی رابردوودا دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “نەرگس سلێمانی و فریشتە فەدایی فەر” لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .
