مەریوان : دوو برا لە لایەن دامودەزگا حکومیەکانەوە دەستبەسەر کران

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە “١٦ی سپتامبری ٢٠٢٣” دوو برا لە لایەن دامودەزگا حکومیەکانەوە دەستبەسەر کراون .

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بریتین لە "کەریم قوبادی" تەمەن ٣٥ ساڵ و "رەحمان قوبادی " تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دەرەتفێ" سەر بە شاری ماریوانن .

کەریم قوبادی چالاکوانی ژینگە و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی چیای مەریوانە .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتوون ؛ دامودەزگا حکومیەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی ژیانی ئەم دوو برایە لە ئاوایی دەرەتفێ و بە لێدان و تووندوتیژی دەستبەسەر یان کردوون و پاشان بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون . 

تا ئێستا زانیاریەک لە چارەنووس و شوێنی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە

RELATED ARTICLES

Most Popular