هانا : رۆژی شەممە “١٦ی سپتامبری ٢٠٢٣” شارۆمەندێکی دیکە خەڵکی سەقز بە ناوی “مێهران ساعدی” تەمەن ٢٩ ساڵان کوری ئەحمەد ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا .
بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ناوبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی سەقز لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ئەم شارۆمەندە لە ئارادا نیە
