دیواندەرە : سامان خالدیان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان ، شارۆمەندێک بە ناوی “سامان خالدیان” خەڵکی ئاوایی “نسارە” سەر بە دیواندەرە ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا .

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ئەمرۆ یەک شەممە "١٧ی سپتامبری ٢٠٢٣" سامان خالدیان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم شارۆمەندە لە دەستدا نیە

RELATED ARTICLES

Most Popular