بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی پێنج شەممە “١٤ی سپتامبری ٢٠٢٣” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “ئارمان مورادی و عابد مورادی” خەڵکی ئاوایی “دەرەگاوان” سەربە دیواندەرە ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندانە و دەستبەسەریان کردوون .
تا ئێستا بەدوادا چوونەوەکانی بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ زانینی دۆخ و شوێنی راگرتنیان بێ ئاکام بووە
