هانا: رۆژی پێنج شەممە “١٤ی سپتامبری ٢٠٢٣” براو و پووری سارینا ساعێدی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی ، بە ناوەکانی موعید ساعێدی “١٥ ساڵان و رێزان ساعدی “١٨ ساڵان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە دەستمان ؛ موعید و رێزان ، بێ بەڵگەی یاسای لە ئارامستانی بەهەشت محەممەدی سنە دەستبەسەر کراون .
سارینا ساعدی تەمەن ١٦ ساڵ لە رێکەوتی "٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢" لە شەقامی نایسەری سنە بە هۆی لێدانی بە باتۆن لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە ، بریندار بوو و پاش یەک رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا .
