دیواندەرە ؛ حوکمی غیابی بۆ یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ڕاپەڕینی ئەم شارە

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە”۸ی دیسەمبری۲۰۲۲”گەنجێکی ۱۹ساڵە بە ناوی”ڕیباز قووربانی”کوڕی جەلال خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن دادگای ئەم شارە بە تومەتەی “چالاکی دژی نزام و تێکدانی نەزمی گشتی” سزای ۵ساڵ و ۳ مانگ و۱ ڕۆژ زیندانی تەعزیری و۳۰ زەربە شەلاقی بەسەردا سەپێنراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حوکمی “ریباز قوربانی” بە غیابی و بەبێ هیچ دادگایەک و بەبێ ئاگادارکردنەوەی و بنەماڵەکەی دەرچووە، هەروەها بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەو ئیدیعایانە.

پێویستە لەبیرمان بێت کە "ریباز قوربانی" ڕۆژی هەینی "٢٣ی سیپتەمبری ٢٠٢٢" لە کاتی نارەزایەتیە جەماوەریەکانی دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە "٢٨ی سیپتەمبری ٢٠٢٢" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular