هانا: شەوی سێشەممە ٥ی رەزبەری ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی شوانە مرادی ئەقدەم کوڕی حەسەن خەڵکی ئاوایی “گەزگەسک” لە ناوچەی پیرانشار، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنوور گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بێ دەنگدان و ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لە شوانە مرادی ئەقدەم کردووە و لە ئاکامدا ناوبراو گیانی لەدەستداوە. دواتر هێزە چەکدارکان بیانووی ئەوەیان هێناوەتەوە کە "لێی بە گومان بوون شتومەکی قاچاخی پێ بێ".
جێگای ئاماژەیە هێزە چەکدارەکانی حکومەت دوای ئەم کێشانی گیان ئەم شارۆمەندە و ئەم پێشلکارییەی مافی مرۆڤ بنەماڵەکەیان ئاگادار نەکردووەتەوە و بێدەنگەیان لێ راکردووە. دواتر تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە شەوی پێنجشەممە ٧ی رەزبەر لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە دۆزراوەتەوە.