هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٧ی خرمانانی ١٤٠١، سەربازێکی کورد بە ناوی محەڕەم ئەشڕەفی تەمەن ٢٢ ساڵە و نیشتەجێی سەڵماس لەلایەن ئەفەسەر نیگابانی پادگانەوە تەقەی لێ کراوە و کوژراە.
بەپێی ئەم راپۆرتە کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، محەڕەم ئەشڕەفی کوڕی مەدەنی و خەڵکی گوندی "یارپاقلو" لە ناوچەی "ئەلەند"ی خۆی و نیشتەجێی سەڵماس بوون و تەنیا دوو مانگی مابوو بۆ کۆتایی سەربازییەکەی. لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە پێشتر بە هۆی ناکۆکی ئایینی و زمان و نەتەوەیی ئەفسەر و فەرماندەکانی پادگان چەند جار هەڕشەی مەرگیان لێ کردبوو.