هانا: ڕۆژی چوارشەممە ۷ی گوڵانی ۱٤۰۱ – (٢٧ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، مامۆستایەکی خانەنشین بە ناوی “غوڵام ڕەزا شەریفە” یەکێک لە چالاکانی مامۆستایانی سنە، لەلایەن ناوەندی هەواڵنێری ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەو شارە، بۆ لێپرسینەوە بانگ کراوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتیە دوای چەند کاتژمێر دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە، دواتر ئازاد کراوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری بانگ کردن و لێپرسینەوەی "غوڵام ڕەزا شەریفە" لەبەردەستا نیە.
