نەوسوود: بریندار کردنی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران 

هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠١ – (۲۷ی ئاپریلی۲۰۲۲)، کۆڵبەرێک لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بریندار کراوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی "هانا" شارۆمەندێک بە ناوی"بەختیار" لە بەرزایەکانی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بووە و دواتر بۆ چارەسەری برینەکانی ڕەوانەی ناوەندە پزیشکی و دەرمانییەکانی نەوسوود کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular