هانا: رۆژی یەکشەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٤ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی ژن خەڵکی ناوچەی پیرانشار بە دانانی بارمتەی قورسی یەک میلیارد تمەن لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "لەیلا ئیبراهیم نادری" خەڵکی گوندی "سوغانلو" لە ناوچەی پیرانشار راگەیەندراوە.
هەر وەک لە راپۆرتەکانی پێشووتردا "هانا" بڵاوی کردبۆوە، ناوبراو رۆژی شەممە ٢٧ی خەکەلێوەی ١٤٠١ – (١٦ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، بە هۆکاری ناڕوون و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ کرابوو.
