ورمێ: نادیاربوونی چارەنووسی شارۆمەندێک پاش ٧ رۆژ لە دەستبەسەرکرانی 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ هێزەکانی ئیتلاعات شارۆمەندێکیان بە ناوی “شێرزاد شەوقی” خەڵکی ئاوایی “مام براییم” لە ناوچەی ورمێ دەستبەسەر کرد. 

سەرچاوەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایانگەیاند، دەستبەسەر کردنی شێرزاد شەوقی بە بێ بڕیاری دادوەر و هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی بەڕێوەچووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، بەڵام هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. 

پڕۆسەی گرتنی شێرزاد شەوقی بە پێچەوانەی بەندەکانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە کە حکومەتی ئیسلامی ئێران خۆی واژۆی کردووە بەڵام پێی پابەند نییە.  هەروەها مافی بەهرەمەند بوونی تۆمەت لێدراو و دەسبەسەرکراوان بۆ هەبوونی پارێزەر و وەکیل، دەستڕاگەیشتن بە دادگایەکی ئاشکرای بێ لایەن و دادپەروەر لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و هەر زیندانی و دەسبەسەرکراوێکە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular