هانا: رۆژی سێشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٨ی مەی ٢٠٢١)، پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی کرماشان لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی کار گیانی لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ رێکخراوی هانا هاتووە، شارۆمەندێکی کورد لە گەڕەکی "زیبا"ی کرماشان کە کێشکی بینایەک بووە، کاتی کار کردن کەوتووەتە ناو چاڵی ئاسانسەر و بە توندی بریندار بووە.
ئەم شارۆمەندە کوردە دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.