بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون،ڕۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی مەهدی نورمحەمەدی خەڵکی شاری ئاودانان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا کە لە کاردانەوە بە وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران بەڕێوەچوون،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا، ئەو شارۆمەندە لە شەقامی ئیدارە بەرقی ئاودانان بە شێوەی توندوتیژانە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە،تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
