دەستبەسەرکرانی حەمید رەزا ساداتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون،ڕۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناو “حەمید رەزا ساداتی” خەڵکی شاری ئاودانان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا کە لە کاردانەوە بەرامبەر وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران بەڕێوەچوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، دەستبەسەرکردنی حەمید رەزا ساداتی لە ڕێگەی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی ئەنجام دراوە.

شایانی باسە،تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین