بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون،بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٥،هاوڵاتییەک بە ناوی ئومید عەزیمی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانان،لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا کە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران بەڕێوەچوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە،لەبەردەستدا نییە.
