بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠٥، بەهمەن رەحیمزادە، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بە هەڵکوتانە سەر شوێنی کارەکەی (دوکانی میکانیکی) بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەهمەن رەحیمزادە خێزاندار و خاوەن منداڵە.
شایانی باسە، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە و بنەماڵەکەی لە مافی دەستگەیشتن بە زانیاری لە سەر چارەنووس و بارودۆخی ئەو بێبەش کراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێبەش کردنی بنەماڵە لە زانیاری لە سەر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی دەستبەسەرکراوان بە نموونەی پێشێلکاری مافە بنەڕەتییەکانی شارۆمەندان دەزانێت و داوای ڕوونکردنەوەی دۆخی ئەم شارۆمەندە و ڕچاوکردنی مافە یاساییەکانی دەکات.
