بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون؛ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، ئیسماعیل (سمکۆ) خالیدیان، تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی «نسارە»ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بەڕێز خالیدیان پێشتر پێشینەی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
