پەسەندکردنی بڕیارنامەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ،دەنگی بێلایەنی ئەمریکا و ئیسرائیل

لێژنەی سێیەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان،ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی نوامبری ۲۰۲۶، بڕیارنامەی تایبەت بە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٧٦ دەنگی بەڵێ،٢٧ دەنگی نەخێر و ٦٤ دەنگی بێلایەن پەسەند کرد.

ئەم بڕیارنامەیە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قووڵ سەبارەت بە بەردەوامی پێشێلکارییە بەربڵاوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران،بەتایبەتی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان،جارێکی دیکە ڕەخنە لە کارنامەی کۆماری ئیسلامی دەگرێت.

خاڵی جێی سەرنج لەم دەنگدانەدا،دەنگی بێلایەنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو بە بڕیارنامەی سەرکۆنەکردنی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران. ئەم دوو وڵاتە بە پێچەوانەی هەڵوێستەکانی پێشوویان لە پشتیوانیکردنی بڕیارنامە هاوشێوەکان،ئەمجارە خۆیان لە دەنگدانی ئەرێنی بەدوور گرت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین