دەستبەسەرکرانی پەیمان کەریم زەند لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی ئاودانان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، ناڕازییەک بە ناوی پەیمان کەریم زەند خەڵکی شاری ئاودانان لە جەریانی ناڕەزایەتییەکان ئەم دواییە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین