ڕاپۆرتی هانا لە سەر دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتی لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی ئاودانان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، لە جەریانی ناڕەزایەتییەکان لە شاری ئاودانان وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران و گیانلەدەستدانی ژمارەیەکیان، شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە.

بەپێی زانیارییە بەدەست گەیەشتووەکان، تا ئێستا ناسنامەی شەش هاووڵاتی دەستبەسەرکراو پشتڕاست کراوەتەوە.
ناوی ئەو کەسانە بریتین لە:

١. سەعید عەبدوڵڵاهی
٢. ئیرەج حەیدەری
٣. موحسین باویر
٤. ئەسغەر ئەکبەری
٥. ئارمین سڵێمانی
٦. بێهنام مورادی

هەروەها، سینا دەروێشی،مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ،لە ڕەوتی ئەم ناڕەزایەتییانەدا دەستبەسەر کرابوو کە دوای دوو کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئاودانان و بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی سەبارەت بە بەردەوامی دەستبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکان لە دوای ناڕەزایەتییەکان، داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو و ڕەچاوکردنی مافە یاساییەکانیان دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین