ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥،هاوڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی ئارمین سلێمانی خەڵکی شاری ئاودانان، لە جەریانی ناڕەزایەتییەکان لە سەر ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون،لەبەردەستدا نییە.
