ژمارەی گیانبەختکردووانی ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی کارمەندانی پڕۆژەی NGL ی دێهلۆران گەیشتە ١٣ کەس

بەپێی ڕاپۆرتە پشتڕاستکراوەکان،بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە،٢٥ ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ ئەندازیار مەجید فەیلی یەکێکی دیکە لە بریندارانی ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کارمەندانی پڕۆژەی نەوت و گازی NGL 3100 ی دێهلۆران،بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی گەنجەویانی دێزفوول گیانی لەدەست دا.
بە گیان لەدەستدانی ناوبراو،ژمارەی قوربانییانی ئەم ڕووداوە بۆ ١٣ کەس بەرز بووەوە.

پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا،وێڕای ڕاگەیاندنی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە و ناوی گیان لەدەستداوان،تیشکی خستبووە سەر ڕەهەندە یاساییەکان و بەرپرسیارێتیی ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە هەمبەر دابینکردنی سەلامەتیی کرێکاران،پێویستیی بەدواداچوون بۆ دۆخی گواستنەوەی کارمەندان و هەروەها لێکەوتەکانی دەرهێنانی سەرچاوە نەوتی و گازییەکانی ناوچەکە بەبێ دابینکردنی ژێرخان و ستانداردەکانی سەلامەتی.

بە بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستداوانی ئەم ڕووداوە،پێویستیی لێکۆڵینەوەی ورد و شەفاف لە هۆکارەکانی ڕوودانی،دەستنیشانکردنی بەرپرسانی ئەگەری و وەڵامدەرەوبوونی ناوەند و کەسانی پەیوەندیدار زیاتر لە جاران گرنگیی پەیدا دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین