بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ ئەرکان ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی هەنگەژاڵە و دانیشتووی شاری مەریوان، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردن، لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کراوە.
ئەرکان ئەحمەدی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٥ لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و فەرمانێکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو.
جێگەی ئاماژەیە،تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و هۆکاری دەستبەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە.
