کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٤ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، تەیب ڕۆستەمی، کۆڵبەری تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی شاری بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی جێگیر لە ناوچەکە، لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی ڕاستەوخۆیان لەم کۆڵبەرە کردووە و لە ئەنجامدا تەیب ڕۆستەمی بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەوە گیانی لەدەست داوە.

هانا جەخت دەکاتەوە کە ئەم تەقە ڕاستەوخۆیانە لە کۆڵبەران،لە ڕووی یاساییەوە بە نموونەی بەکارهێنانی سەرەڕۆیانەی هێزی کوشندە و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی ژیان دادەنرێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین