دەستبەسەرکرانی سەرەڕویانەی کەریم سەعیدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی “کەریم سەعیدی” خەڵکی ناوچەی ئەمیراوای بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، دەستبەسەرکردنی کەریم سەعیدی بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بڕیاری دادوەری ئەنجام دراوە.

شایانی باسه، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەر دەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین