بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، سادق ئەبوبەکری، ڕاهێنەری یانەی فوتباڵ و فوتساڵی هەدەفی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی سەرەڕویانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
سادق ئەبوبەکری،خەڵکی گوندی شیناوێی سەر بە شاری پیرانشار خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
شایانی باسە،ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا، لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون لە بەردەستدا نییە.
