بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠۵، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی موراد حاسڵ ئەبوبەکری خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەبێ خستنەڕووی بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری و لەڕێگەی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەر دەستدا نییە.
