دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی ئارام وەفایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی ئارام وەفایی خەڵکی ئاوایی عەباساوای سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئارام وەفایی بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین