ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادارکراوەتەوە ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی مامۆستا مەلا حەسەن مەحمودی پێشنوێژی مزگەوتی گوندی کانی تۆماری سەر بە بۆکان، فەتاح حاجیزادە، خەڵکی ئاوایی گامێش گۆلی و دانیشتووی بۆکان و نەوید مستەفازادە خەڵکی گوندی داشبەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان،دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە لە ڕێگەی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
