ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە فەهیم عیبادی،بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ سەرەڕای تووشبوونی بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە،پەستانی خوێن و چەوری بەرزی خوێن،هێشتا لە مافی دەستڕانەگەیشتن بە چاوەدێریی پزیشکیی گونجاو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بێبەشە.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان،ناوبراو نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کراوە و دوای چەند حەفتە لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات،بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگواستراوە.
فەهیم عیبادی لە ڕەوتی دادگاییکردنەکەیدا،لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێوە بە تۆمەتی (ئەندامێتی لە گرووپە نەیارەکاندا) سزای ٦٠ مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا،کە ئەم سزایە دوای پێشکەشکردنی داواکاری ملدان بە بڕیارەکە بۆ ٤٥ مانگ زیندانی کەمکرایەوە.
شایانی باسە،سەرەڕای تووشبوونی ئەم هاووڵاتییە بە چەند نەخۆشییەکی درێژخایەن،تا ئێستا لەگەڵ داواکاریی گواستنەوەی بۆ مۆڵەتی پزیشکی ڕەزامەندی پیشان نەدراوە و هێشتا ماوەی سزاکەی بەبێ دەستڕانەگەیشتنی پێویست بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەسەر دەبات.
