گواستنەوەی کەیوان ڕەسوڵی‌ ئازەر بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی بەندکرانەکەی

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی شەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥،کەیوان ڕەسوڵی‌ئازەر، هاووڵاتی خەڵکی شارستانی شنۆ،دوای بانگکران و سەردانیکردنی لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای شۆڕشی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی مەحکوومییەتەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شنۆوە بە تۆمەتی ئەمنی لەوانە (ناردنی زانیاری بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات) حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپابوو.

شایانی باسە،کەیوان ڕەسوڵی‌ئازەر ڕۆژی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە،بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین