بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، کرێکارێکی بیناسازی بە ناسنامەی “نەجمەدین میرزابەیگی”، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی ئیلام، لە کاتی کارکردندا بەهۆی کەوتنەخوارەوە بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆر گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە، بەردەوامیی ڕووداوە کوشندەکانی کار لە ئێران نیشاندەری لاوازییەکی جددییە لە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی، نەبوونی چاودێریی پێویست و کەمتەرخەمیی پێکهاتەییە بەرامبەر بە مافی ژیان و پاراستنی گیانی کرێکاران؛ ئەمەش وەک پێشێلکردنێکی ئاشکرای مافە بنەڕەتییەکانیان ئەژمار دەکرێت.
