برینداربوونی سێ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەرپێڵی زەهاو

هانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥، سێ شارۆمەند لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕ لە ناوچەی هوان سەرقەڵای سەر بە شاری سەپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان، بریندار بوون.

ئەم ڕووداوە لە کاتی چاک کردنەوەی پردێکی کۆن و لە ئەنجامی بەرکەوتنی لۆدەرێکی راهداری بە مینێک ڕوویداوە. لە جەریانی ئەم ڕووداوەدا سایەقی لۆدێر و دوو کەس لە خەڵکی ناوچەکە برینداربوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشک ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەهاو کراون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین