ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی سەید ئەحمەد مستەفانژاد خەڵکی شارستانی پیرانشار، دوای بانگ کرانی بە تەلەفون و ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە و تا ئێستاش لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
