بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥، ئارمان نەقیزادە، خەڵکی شاری پاوە و دانیشتوویی ئینگلتەرا، دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران بۆ دیداری بنەماڵەکەی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی پاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ناوبراو چەند ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ باوکی لە شاری پاوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێ کراوە و بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو شارۆمەندەدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نیە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئاگاداربوونیان لە بارودۆخی هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
