کەیوان ڕەسووڵی‌ئازەر بە دوو ساڵ بەندکران مەحکووم کرا

کەیوان ڕەسووڵی‌ئازەر، هاووڵاتیی تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی شنۆ، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەلی ئەنساری، بە دوو ساڵ بەندکران مەحکووم کراوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، ناوبراو پێشتر فەرمانبەری شارەوانیی شنۆ بووە و ناردنی زانیاری بۆ میدیاکانی دەرەوەی ئێران وەک یەکێک لە تۆمەتە پاڵپێوەنراوەکان دژی ئەو ڕاگەیەندراوە.

کەیوان ڕەسووڵی‌ئازەر پێشتر لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین