ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “مەحیەدین بانەڕێزی”، خەڵکی شارستانی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، دەستبەسەرکردنی بەڕێز بانەڕێزی بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری ئەنجام دراوە.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، دامەزراوەی دەستبەسەرکەر و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
