گواستنەوەی سێ مێرمنداڵی خەڵکی بانە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە سنە پاش ۱۰ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ مێرمنداڵ بە ناسنامەی محەممەد فەرەجی، ئیلیا لووتفی توورمەکچی و ژیار ڕەسووڵی، خەڵکی بانە، پاش ۱۰ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە لەو شارەدا، بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە سنە گوێزراونەتەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پێشتر، هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئەم سێ مێرمنداڵەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ لە شاری بانە بڵاو کردبووەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژ بەم سێ مێرمنداڵە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین