بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٤، لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم ئاوا (پارسلۆن) حوکمی ئێعدامی فیروز محەمەدی، زیندانی تەمەن ٤٦ ساڵ، جێبەجێکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ئەو زیندانییە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و لە چوارچێوەی حوکمی قەساسی نەفسدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی ناکۆکی لەسەر بابەتی دارایی دەستگیرکراوە و دواتر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی ئەو حوکمە لە لایەن میدیای فەرمی و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
