ەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی (١٦ی ژوئینی ٢٠٢٦)، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ناسنامەی ئەم بەندکراوە «عەلیڕەزا مەلەکینیا»، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی «باوەڵێ»ی سەر بە شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان، بۆ هانا پشتڕاست کراوەتەوە. ناوبراو نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای قیساسی نەفسی بەسەردا سەپابوو.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، سزای سێدارەی عەلیڕەزا مەلەکینیا هاوکات لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە و بە شێوەیەکی هاوکات لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە لەلایەن میدیا ناوخۆیییەکانی ئێران و ناوەندە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.
