کامێران: ئەنوەر قوربانی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کرا 

هانا: شەوی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی ئەنوەر قوربانی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. 

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەنوەر قوربانییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانی لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular