دەستبەسەرکرانی ئامانج محەمەدپور، چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسی خەڵکی بۆکان

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، شەوی یەکشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٥، ئامانج محەمەدپور، چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسی تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە. هەروەها ئەو هێزانە وێڕای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆپی ئەم شارۆمەندەدا گرتووە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە و بەدواداچوونی بنەماڵە بە مەبەستی ئاگاداربوونیان لە چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ئامانج محەمەدپور ئەنجامێکی نەبووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین