دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی رەشید حسامی مامۆستای خەڵکی قوروە

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، رەشید حسامی، مامۆستای خەڵکی شاری قوروە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم مامۆستایەیان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە، لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین