بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ئاسۆ عەلائەدینی، کرێکاری تەمەن ٤٢ ساڵ، کوڕی عومەر، خەڵکی گوندی هەویی و نیشتەجێی سەقز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
ئاسۆ عەلائەدینی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تا ئێستا، هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئەنجام ماوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی ڕاگرتنی ئاسۆ عەلائەدینی، هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئەگەرییەکانی خراونەتە پاڵی، هێشتا ڕوون نەکراونەتەوە. هەروەها، هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی دەستڕاگەیشتنی ناوبراو بە پارێزەر یان ئەو لایەنە پەیوەندیدارەی کە پێڕاگەییشتن بە پروندهکەی دەکات، لەبەردەستدا نییە.
