ئاوات کەرەمی، کوڕی عەبدولحەمید، چالاکی ژینگە و لە چاودێرانی پاراستنی داربەڕۆەکانی زاگرۆس، ئێوارەی یەکشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی نگڵ لە سنە ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی دژە مرۆڤانە و بەدەست و پێی بەستراوەوە لە بەردەم دایکی بەتەمەنی و ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوند دەستبەسەریان کردوە .
ئاوات کەریمی پێشترش پێشینەی دەستبەسەری و سزادانی هەبووە و لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ بە پێبەندی ئەلیکترۆنی لە زیندانی سنە ئازاد ببو. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە دەزگای دەستبەسەرکەر، شوێنی ڕاگرتن، هۆکار و تۆمەتەکانی نییە
