بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی لە چارەنووسی ڕەزا ڕەجەبی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز


بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، «ڕەزا ڕەجەبی»،
تەمەن ٥٨ ساڵ، کوڕی عەلی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و یەکێک لە کاسبکارانی ئەم شارە،
دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا بەبێ یەکلاکردنەوەی
دۆخی یاسایی لە زیندانی ناوەندیی سەقزدا ماوەتەوە.

لەسەر بنەمای زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای دوو شەو ڕاگرتن لە
دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گواستراوەتەوە. سەرەڕای
تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر گواستنەوەیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی
دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، دۆخی دۆسیەکە یان
پرۆسەی پێڕاگەییشتنی دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

ڕەزا ڕەجەبی، باوکی دوو منداڵ، هێشتا لە زیندانی ناوەندیی سەقز ڕاگیراوە و
بنەماڵەکەشی سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، تا ئێستا نەیانتوانیوە زانیارییەکی
ڕوون دەربارەی دۆخی دۆسیەکەی یان کاتی یەکلاکردنەوەی یاسایی بەدەست بهێنن.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین